هاووڵاتييه‌كى كوردى كه‌ركووك له ماڵه‌كه‌يدا خنكێندرا
به ئه‌شكه‌نجه خنكێندراوه و پۆليس سه‌رقاڵى لێكۆڵينه‌وه‌ن له رووداوه‌كه
K24 – كه‌ركووك:
هاووڵاتييه‌كى كوردى كه‌ركووك، له ماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا له گه‌ڕه‌كى موسه‌ڵڵا، به ئه‌شكه‌نجه خنكێندراوه و پۆليس سه‌رقاڵى لێكۆڵينه‌وه‌ن له رووداوه‌كه.
له‌و باره‌يه‌وه، موقەدەم فەرهاد دووشیوانی، بەڕێوبەری بنکەی ئازادی کەرکووک بۆ کوردستان24 رايگه‌ياند، ئەو هاووڵاتييه کوردە و ناوی دڵشاد سدیقە، کارمەندی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووکە.
گوتیشی: رووداوەکە بەو شێوەیە بووە، کە دوو دز چوونەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتیيە و بە گونيی خنکاندویانە و پاشان تەرمەکەیان خستووه‌تە ناو گونییەوە و شاردویانەتەوە، بەڵام دواتر ئاشکرا بووە و هێزە ئەمنیيەکان چونەتە شوێنى رووداوەکە، بەڵام دزەکان دەستگیرنەکراون.
.jpg)
