كەشناسی رێژەی بارانبارین لە ھەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر      

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رێژەی بارانبارینی 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و پێشبینیەكانی كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتووش رادەگەیەنێت.

بەپێی داتاكانی كەشناسی بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمساڵ لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان باران زیاتر باریووە و وەك كەسناسی رایگەیاندووە، بارانبارینی ئەمساڵ لە سنووری قەزای چۆمان لە ناوچەكانی دیكە زیاتر و لە ناحییەی حاجی ئۆمەرانی سەر بەو قەزایە زیاتر لە 136 ملم باران باریووە".  

رێژەی بارانبارین لە ناوچەكانی باشووری كوردستان
رێژەی بارانبارین لە ناوچەكانی باشووری كوردستان

لەبارەی كەشوھەوای ئەمڕۆ كەشناسی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ھەبوونی كەمێك تۆز و خۆڵ.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

ھەروەھا كەشناسی پێشبینی دەكات رۆژی یەكشەممە، ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ بێت لەگەڵ ھەبوونی پەڵە ھەور.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی