لە سنووری ھەولێر دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت

بەغدا بڕێكی زیاتری نەوت رەوانەی ھەرێمی كوردستان دەكات

K24 - ھەولێر

پارێزگاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ دابه‌ش كردنی نه‌وتی سپی رایدەگەیەنێت،‌ ئه‌مساڵ به‌غدا بڕێكی زیاتر نه‌وتی سپی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سارده‌كانیش ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی كراوه‌.

نەوزاد ھادی، پارێزگاری ھەولێر بە كوردستان24 گوت: "ئەمساڵ بەغدا بڕی زیاتری نەوتی سپی رەوانەی ھەرێمی كوردستان كردووە، بۆیە جگە لەناوچە شاخاوییەكان لەناو شاریش دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكەین".

گوتیشی: "ئەو بڕە نەوتەی دێتە ھەرێمی كوردستان بەشێكی لە ناوچە شاخاوییەكان و بەشێكی دیكەش لە ناوشار دابەش دەكرێت".