كۆگايه‌كى سووته‌مه‌نى له سلێمانى ئاگرى گرت
تيمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه سه‌رقاڵى دامركاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ن
K24 – سلێمانى:
كۆگاى سووته‌مه‌نى تانجهڕۆى شارى سلێمانى ئاگرى گرت و تيمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه سه‌رقاڵى دامركاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان، سه‌ره‌تا ئاگره‌كه له كاتى خاڵيكردنهوهى تانكه‌رێكى سووته‌مه‌نى كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌و هۆيه‌وه ئاگر له كۆگاكه به‌ربووه.
سه‌باره‌ت به زيانه گيانييه‌كان تا ئێستا زانيارى ورد له‌به‌رده‌ستدا نيين و شاهێدحاڵه‌كان ئاماژه به برينداربوونى دوو هاووڵاتى ده‌كه‌ن.
كۆگاكه له لايه‌ن كه‌رتى تايبه‌ته‌وه خاوه‌ندارێتى ده‌كرێت و موڵكى حكومه‌ت نييه.
له ئێستادا تيمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه خه‌ريكى ساردكردنه‌وه‌ى ئه‌و تانكيانهن كه نزيكن له ئاگره‌كه‌وه بۆ رێگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنى ئاگره‌كه و سووتانى سه‌رجه‌م تانكييهكانى سووته‌مه‌نى له‌و كۆگايهدا.