به‌ڤیدیۆ.. ئه‌و كچه سعوودیه‌ی باوه‌شی به ماجید موهه‌ندیسدا كرد به‌مشێوه‌یه سزادرا
ئافره‌تی سعوودیه بۆی نییه ئه‌و جۆره ره‌فتارانه بكات
K24- هه‌ولێر:
دواجار دادگای سعوودیه سزای ئه‌و كچه‌ی دیاریكرد، كه له ئاهه‌نگێكی ماجید موهه‌ندیس، گۆرانیبێژی عێراقی له ته‌مموزی رابردوو له فێستیڤاڵی "سوق عكاظ" باوه‌شی به موهه‌ندیسدا كردبوو.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، دادگا سزای زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی ساڵێك بۆ ئه‌و كچه دیاریكردووه، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و 4 مانگه‌ی كه پێشتر له زیندان بووه، بڕیاری وه‌ستاندنی سزاكه‌ی درا و دادگا بڕیاریدا سزاكه‌ی له‌و چارمانگه‌دا كورت بكاته‌وه و ئازادی بكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌مدواییانه محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی چاكسازیدا ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی كرانه‌وه‌ی شارستانی له كۆمه‌ڵگای سعوودیه راگه‌یاندووه، كه تێیدا چه‌ند مافێك به ئافره‌ت دراوه، كه پێشتر بۆی نه‌بوو موماره‌سه‌ی بكات، له‌وانه‌ش: ئاماده‌بوونیان له ئاهه‌نگه‌كان و لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل و كاركردن له دامه‌زراوه بازرگانییه‌كان.
H.B