له ئاكامى په‌لامارێكى داعشدا نزيكه‌ى 60 شه‌ڕڤان گيانيان له‌ده‌ستدا
داعش هێرشێكى پێچه‌وانه‌ى كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هه‌سه‌ده
K24 – هه‌ولێر:
نزيكه‌ى 60 شه‌ڕڤانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات گيانيان له‌ده‌ستدا، له ئاكامى ئه‌و هێرشه پێچه‌وانه‌ى داعش كردوويه‌تييه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانيان له سنوورى پارێزگاى دێرزوور.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، شه‌وى هه‌ينى و ده‌مه‌و به‌يانى ئه‌مڕۆ، داعش هێرشێكى پێچه‌وانه‌ى كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هه‌سه‌ده له ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى دێرزوور.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه كردووه، له ئاكامى ئه‌و هێرشه‌دا 41 شه‌ڕڤانى هه‌سه‌ده گيانيان له‌ده‌ستداوه.
له نوێترين زانياريدا سه‌باره‌ت به زيانه گيانييه‌كان، كه‌ناڵى سكاى نيوز بڵاويكرده‌وه، ژماره‌ى كوژراوه‌كانى هه‌سه‌ده گه‌يشتووه‌ته نزيكه‌ى 60 شه‌ڕڤان.
هه‌سه‌ده له 10ى ئهيلوولى رابردووه‌وه ئۆپراسيۆنێكى فراوانى بۆ سه‌ر دواين مۆڵگه‌ى داعش له ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى فورات ده‌ستپێكردووه.