هێزە عێراقییەکان سوکایەتی بە خەڵکی کەرکووک دەکەن

"تەقەیان بەسەر هاووڵاتیانی کەرکووکدا کردووە"

K24 – هه‌ولێر:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شۆریجەی کەرکووک، هێزە عێراقییەکان سوکایەتییان بە خەڵکی شارەکە کردووە و تەقەیان بەسەردا کردوون.

شایەتحاڵێک کە گرتە ڤیدیۆیەکی بۆ کوردستان24 ناردووە دەڵێت: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 9 لە نزیک چایخانەی مام مەجید لە گەڕەکی شۆریجەی کەرکووک، هێزە عێراقییەکان سوکایەتییان بە هاووڵاتیانی ئەو گەڕەکە کوردییە کردووە".

دەشڵێت: "دوای سوکایەتیکردن و ئیهانە، هێزە عێراقییەکان تەقەیان بەسەر هاووڵاتیاندا کردووە".

ساڵی رابردوو، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە یارمەتی گروپێکی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، شاری کەرکووکیان داگیرکردووە و لە ئێستاشدا ئەو هێزە بە زبری چەک و هێز پێشێلی مافی هاووڵاتیانی کورد دەکەن.