لۆپیتیخی به‌بێ گوێدانه هیچ شتێك گه‌ڕایه‌وه راهێنانه‌كانی ریال مه‌درید
لۆپیتیخی وه‌ك هه‌ر رۆژێكی ئاسایی گه‌یشته شوێنی مه‌شق و راهێنانی ریال مه‌درید
.jpg)
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا دوورخرانه‌وه‌ی لۆپتیخی له راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید به ئه‌گه‌رێكی زۆر نزیك وه‌سف ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ردا باس له هاتنی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی ده‌كه‌ن، به‌ڵام لۆپیتیخی وه‌ك هه‌ر رۆژێكی ئاسایی گه‌یشته شوێنی مه‌شق و راهێنانی ریال مه‌درید.
پێگه‌ی كادێنا كوبی ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر لۆپتیخی وه‌ك هه‌ر رۆژێكی ئاسایی بۆ راهێنان به یاریزانه‌كان گه‌یشته شوێنی كه‌مپ و مه‌شقی ریال مه‌درید.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه لۆپیتخی په‌یوه‌ندی به یاریزانه‌كان كردووه و ده‌ستیان به ئاماده‌كاری كرد بۆ یاری چوارشه‌ممه‌ی داهاتوویان به‌رامبه‌ر یانه‌ی میلییه‌ی پله‌ی سێی ئیسپانیا.
گه‌ڕانه‌وه‌ی لۆپیتیخی بۆ راهێنانه‌كانی ریال مه‌درید، له كاتێكدا بابه‌تی دوورخرانه‌وه‌ی لۆپیتیخی سه‌رجه‌م میدیاكانی جیهانی ته‌نی و كۆنتی به به‌ربژێری یه‌كه‌می شوێنگره‌وه‌ی ده‌زانن.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، جولیان لۆپیتێخی دوای شکستەکەیان لە کلاسیکۆ، لە ژووری جلگۆڕین لە یاریگەی کامپ نوو ماڵئاوایی لە یاریزانەکانی کردووە، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه لۆپتیخی سێ مانگ دوای دوورخرانەوەی لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئەمجارەیان لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید دوور دەخرێتەوە.