به‌ ڤيديۆ.. رێگرى له‌ خۆكوشتنى كه‌نغه‌رێك ده‌كرێت

پۆليس توانى كه‌نغه‌رێك رزگار بكات

K24 – هه‌ولێر:

له‌ شارى رۆزبۆدى ويلايه‌تى ڤيكتۆرياى ئوستراليا، پۆليس توانى كه‌نغه‌رێك رزگار بكات، كه‌ هه‌وڵى خۆكوشتنى دا و خۆى به‌ ده‌م شه‌پۆلى ده‌رياوه‌ دا.

له‌ به‌رايى حاڵه‌ته‌كه‌دا خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ پۆليسيان له‌وه‌ ئاگادار كردبوويه‌وه‌، كه‌ كه‌نغه‌رێك بێ هووده‌ خۆى به‌ شه‌پۆلى ده‌ريادا ده‌دات و دواى ئه‌وه‌ى پۆليس ده‌گاته‌ شوێنى رووداوه‌كه‌، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كه‌نغه‌ره‌ له‌ شه‌پۆله‌كان رزگار ده‌كه‌ن.

دواى رزگاركردنى كه‌نغه‌ره‌كه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ بنكه‌ى ژيانى زينده‌وه‌رانى وشكانى به‌ مه‌به‌ستى پشكنين و دڵنيابوون له‌ سه‌لامه‌تييه‌كه‌ى.