ژماره‌يه‌ك فراكسيۆن دژى پرۆژه ياساى بودجه‌ى 2019 ده‌وه‌ستنه‌وه
چونكه خواست و داواكارى و مافى كورديى تێدا ره‌چاو نه‌كراوه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، ئارام ناجى رايگه‌ياند، پێويسته پرۆژه ياساى بودجه‌ى ئيتيحادى بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت، چونكه خواست و داواكارى و مافى كورديى تێدا ره‌چاو نه‌كراوه.
له لێدوانێكيدا، كه له سايته عێراقييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئارام ناجى گوتيشى: پرۆژه ياساى بودجه‌ى 2019، زۆر سه‌رپێچى له هه‌مبه‌ر مافى كورد تێدايه. به تايبه‌تى له باره‌ى مووچه‌ى پێشمه‌رگه و رێژه‌ى له سه‌دا 17ى پشكى كورد له بودجه‌ى عێراق.
روونيشيكرده‌وه، نه‌ك ته‌نيا كورد، به‌ڵكو لايه‌نه سوننى و شيعييه‌كانى ديكه‌ش ره‌خنه‌يان له سه‌ر پرۆژه ياساكه هه‌يه و به‌و داڕشتهيهى ئێستايهوه بودجه‌كه په‌سند ناكرێت.
ئ.ر