دوو دز بە شێوەیەکی سەیر ئۆتۆمبێلێک دەدزن
بە رۆژی رووناک ئۆتۆمبێلەکە دەدزن
K24 – ههولێر:
دوو دز بە شێوەیەکی سەیر لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ئۆتۆمبێلێک دەدزێت و کامێرایەکی چاودێریش تاوانەکە تۆماردەکات.
لە شەقامی گۆڵدێرس گرین لە باکووری لەندەن، دوو دز لە رێگای بارهەڵگرێکی بچووک بە رۆژی رووناک بەهۆی قولاپی بەرزکەرەوەی ئۆتۆمبێل، ئۆتۆمبێلێک دەدزن.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، لە 17 ئەم مانگە – تشرینی یەکەمەوە ئەو ئۆتۆمبێلە دزراوە و تاکو ئێستا پۆلیسی شاری لەندەن نەیتوانیوە ئۆتۆمبێلەکە بدۆزنەوە و دزەکان دەستگیربکەن.
H.J