كریستیانۆ به‌هۆی ئه‌نجامه‌كه‌ی كلاسیكۆ گاڵته‌ به‌ ریال مه‌درید ده‌كات

كریستیانۆ بۆ یه‌كه‌مجار نهێنی رۆیشتنی له‌ ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات

کریستیانۆ رۆنالدۆی یاریزانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا نهێنی نوێ لەبارەی جیابونەوەی لە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئاشکرا دەکات و لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ گۆڤاری فرانس فتبۆل دەڵێت کە بەم دوواییە فلۆرێنتینۆ پێریزی سەرۆکی شایانەکان زیاتر وەک کەسێکی بازرگان هەڵس و کەوتی لەگەڵدا کردووە.

كریستیانۆ له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: هاتنم بۆ یانەی یۆڤێنتۆس کارێکی باش و سەرکەوتوو بوو، هەر لەو کاتەی کە بریارەکەشمدا، دڵنیا بووم کە دەتوانم لەگەڵ ئەم یانەیەش سەرکەوتوو بم.

كریستیانۆ ده‌شڵێت: سەبارەت بە جیابونەوەی لە ریال مەدرید شتی زۆر دەگوترێت، من 9 ساڵ خزمەتی ئەو یانەیەم کرد و ناسناو و دەستکەوتی زۆریشم بەدەستهێنا، بەڵام بەم دوواییە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە لە دڵەوە قسەی لەگەڵدا نەدەکردم، بۆیە کاتێک زانیم ئەو نایەوێت من لەگەڵیان بمێنمەوە، هەر لەو کاتە بریاری خۆمدا و بە کەسە نزیکەکانم بە تایبەت بەرێوەبەری کارەکانم گووت کە دەست بە گفتوگۆ کردن بکات لەگەڵ ئەو یانانەی لەسەر هێڵن.

كریس گوتیشی: پێرێز لە ساڵانی رابردوو زیاتر وەکو بازرگانێک سوودی لە من بینی، هەربۆیە کاتێک کە زانی ئەم پرۆسەیە بەرەو کۆتایی دەچێت بریاریدا کە چیدیکە قسەم لەگەڵدا نەکات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، كریستیانۆ دوای یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆ له‌ ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی دووربینی داناوه‌ و رۆژنامه‌ی ماركا شرۆڤه‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌ی كردووه‌ و نووسیویه‌تی: كریستیانۆ به‌دانانی ئه‌م وێنه‌یه‌ پرسیار له‌ پێرێزی سه‌رۆك و هانده‌ران ده‌كات كوا كریستیانۆ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كلاسیكۆ به‌ فریاتان بكه‌وێت.