سۆلاری سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌مین مه‌شق و راهێنانی ریال مه‌دریدی كرد
پێریز یه‌ك مه‌رجی بۆ مانه‌وه‌ی سۆلاری داناوه
دوای ئه‌وه‌ی لۆپیتیخی دوورخرایه‌وه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سانتیاگۆ سۆلاری سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌مین مه‌شق و راهێنانی ریال مه‌دریدی كرد، به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا پێرێز مه‌رجێكی بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌م راهێنه‌ره داناوه.
سانتیاگۆ سۆلاری ته‌مه‌ن 41 ساڵ، پێشتر یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید بووه و بۆ ماوه‌ی 2 ساڵیشه راهێنه‌ری تیپی كاسیای ریال مه‌دریده و ده‌بێته چواره‌مین راهێنه‌ری ئارجێنتینا كه ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی ریال مه‌درید وه‌رده‌گرێت.
سۆلاری ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار مه‌شقی به تیپی یه‌كه‌می ریال مه‌درید كرد و به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی له‌م وه‌رزه باش بێت، سۆلاری به هه‌میشه‌یی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌مێنێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت بۆ وه‌رزه‌كانی داهاتووش گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكه‌نه‌وه.


