پیكێ به‌هۆی یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆ خه‌ڵاتی لوتكه‌ی ڕه‌وشت وه‌رده‌گرێت
به فه‌رمی جیرارد پیكێ له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی لالیگا خه‌ڵات ده‌كرێت
جیرارد پیكێ به‌رگریكاری بارسێلۆنا به‌هۆی ئه‌و ره‌فتاره جوانه‌ی له یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا نواندنی بڕیاره له لایه‌ن رابیته‌ی لالیگا خه‌ڵات بكرێت.
جیرارد پیكێ له یاری كلاسیكۆ به‌ره‌نگاری هانده‌رانی بارسێلۆنا بووه‌وه كاتێك چه‌ندان دروشمی ناشرینیان له دژی سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی ریال مه‌درید به‌كارهێنا.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، له یاری كلاسیكۆ هانده‌رانی بارسێلۆنا سووكایه‌تیان به رامۆس كرد و هۆكاربوون بۆ تێكدانی باری ده‌روونی یاریزانانی ریال مه‌درید.
له یارییه‌كه‌دا جیرارد پیكێ چه‌ندانجار چووه به‌رده‌م هانده‌ران و داوای لێ‌كردن ده‌می خۆیان بگرن و قسه به رامۆس نه‌ڵێن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه جیرارد پیكێ له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی لالیگا سووپاسی كراوه و به‌ڵێنی پێدراوه خه‌ڵاتی لوتكه‌ی ره‌وشتی پێببه‌خشن.
یانه‌ی بارسێلۆنا له یاری كلاسیكۆ له كامپ نوو به‌بێ مێسی گۆڵبارانی ریال مه‌دریدی كرد و 5 ـ 1 یارییه‌كه‌ی برده‌وه، 24 كاتژمێر به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی شكسته‌كه راسته‌وخۆ لۆپیتخی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی دوورخرایه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی سانتیاگۆ سۆلاری شوێنه‌كه‌ی گرته‌وه.