سۆلاری به‌م لێدوانانه به‌شداریی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی كرد
سۆلاری تكا له رۆژنامه‌نووسان ده‌كات به‌م پیاوه‌ی به‌راورد نه‌كه‌ن
سانتیاگۆ سۆلاری له یه‌كه‌مین پرێس كۆنفرانس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و كۆمه‌ڵێك پاڵه‌وانی له ریال مه‌درید له‌به‌رده‌ستدایه و ئه‌وان جه‌نگاوه‌ری به‌هێز و به ئه‌زموونن، ده‌شڵێت: رۆیشتنی لۆپیتیخی ئاساییه، چونكه هه‌موومان ئه‌م یانه‌یه جێده‌هێڵین و ده‌ڕۆین كه‌سانی تر دێن، به‌ڵام كه‌س وه‌ك زینه‌دین زیدانی پێ ناكرێت و حه‌زیشم ناكه‌م كه‌س به زیزۆم به‌راورد بكات، ئه‌و هه‌ر به گه‌وره‌یی ده‌مێنێته‌وه.
سانتیاگۆ سۆلاری له به‌رسیڤی میدیاكاراندا رایگه‌یاند كه جارێ ته‌نیا بیر له بردنه‌وه له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له جامی شای ئیسپانیا ده‌كه‌ینه‌وه، گوتیشی: له ئێستادا تیپه‌كه له ڕووی ده‌روونییه‌وه رووخاوه، به‌ڵام یاریزانانی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه راهاتوون و پاڵه‌وانن و ده‌توانن هه‌موو شتێك پێچه‌وانه بكه‌نه‌وه.
سۆلاری گوتیشی: جۆرێك له بێ هیوایی رووی له ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی ریال مه‌درید كردووه، به‌ڵام ئه‌وان ته‌سیلیم نابن و ده‌توانن به‌هێزه‌وه هه‌ستنه‌وه، منیش نامه‌وێت ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست خۆم بده‌م، چونكه كاركردن له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید یه‌كجاره و دووباره نابێته‌وه.
سۆلاری ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان كۆبوونه‌وه‌م كردووه و رێككه‌وتووین كه ده‌بێت به‌هێزه‌وه هه‌ستینه‌وه و به ده‌روونێكی باش ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنین.
سۆلاری له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا داوای كرد واز له زینه‌دین زیدان بهێنن و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه به ئه‌وی به‌راورد بكه‌ن، گوتیشی: زیزۆ كاری گه‌وره‌ی كردووه و هه‌ر به گه‌وره و پیرۆز ده‌مێنێته‌وه.
سۆلاری له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له هه‌موو یارییه‌كان بانگهێشتی ڤینسیۆس جۆنیۆر ده‌كات و بۆ یارییه‌كانیش ئاماده ده‌بێت.
سانتیاگۆ سۆلاری ته‌مه‌ن 41 ساڵ، پێشتر یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید بووه و بۆ ماوه‌ی 2 ساڵیشه راهێنه‌ری تیپی كاسیای ریال مه‌دریده و ده‌بێته چواره‌مین راهێنه‌ری ئارجێنتینا كه ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی ریال مه‌درید وه‌رده‌گرێت، سۆلاری ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار مه‌شقی به تیپی یه‌كه‌می ریال مه‌درید كرد و به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی له‌م وه‌رزه باش بێت، سۆلاری به هه‌میشه‌یی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌مێنێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت بۆ وه‌رزه‌كانی داهاتووش گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكه‌نه‌وه.