97 په‌رله‌مانتار 48 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دوایین دانیشتنی خوولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت و 97 په‌رله‌مانتاری ئه‌م خووله‌ش، بڕی 48 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن.
ئاراس ئه‌حمه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، 97 په‌رله‌مانتار ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌رده‌گرن، چونكه 14 په‌رله‌مانتاری ئه‌م خووله، له هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوول ده‌رچوونه و ده‌بنه‌وه ئه‌ندامی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مان.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی په‌رله‌مانتارانی خوولی چواره‌می دواندووه، هیچ یه‌كێكیان خواستی ئه‌وه‌ی ده‌رنه‌بڕیوه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌رنه‌گرێت یان ره‌تیبكاته‌وه.
له باره‌ی ئاماره‌كانیش، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، كۆی گشتی پرۆژه یاساكان پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كراوه، ژماره‌یان 33 پرۆژه بووه، له‌و ژماره‌یه‌ش 31 پرۆژه‌یان په‌سه‌ند كراون و بوونه‌ته یاسا، دوو پرۆژه‌ش ره‌تكراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها 206 پرۆژه هاتووه‌ته په‌رله‌مان و 6 پرۆژه‌یان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشكه‌ش كراوه.
دادگای پێداچوونەوەی ھەرێمی كوردستان، ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پەسەند كرد و بە گوێره‌ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانیش، دوای پەسەندكردنی بە 10 رۆژ، پێویستە سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری فەرمانی ئه‌نجامدانی یەكەم كۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دەربكات.
له ئه‌گه‌ری ده‌نه‌كردنی فه‌رمانێكی له‌و جۆره‌ش، خوولی نوێی پەرلەمان رۆژێك ده‌توانێت رۆژێك دواتر بە سەرۆكایەتی بە تەمەنترین ئەندام كۆببێته‌وه و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ھەڵدەبژێردرێت, دواتریش گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت راده‌سپێردرێت، كه پارتی دیموكراتی كوردستانه.
ئ. م