رۆژھەڵاتی كوردستان خۆی لە كوردستان24 دا دەبینێتەوە
"كوردستان24 سەرەتای میدیایەكی پڕۆفیشناڵی كوردییە"
K24 - ھەولێر
ئەمرۆ سێیەم ساڵ بەسەر پەخشی كوردستان24 تێدەپەڕێت، چین و توێژەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەڵێن كوردستان24 وایكردووە، كە ھەمووان خۆیان لەو كەناڵەدا ببیننەوە، مامۆستایەكی زانكۆش رایدەگەیەنێت، كوردستان24 سەرەتای دەستپێكی میدیایەكی پرۆفێشناڵی نیشتمانییە لە كوردستاندا.
تەمەنێكی كەم و دەستكەوتێكی زۆر، ئەوە پێناسەی خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان بۆ كوردستان24، سێ ساڵ دوای دامەزراندنی ئەو كەناڵە شارەزایانی بواری میدیا لە رۆژھەڵاتی كوردستان دەڵێن، كوردستان24 نەریت شكێنییەكی زۆری لەبواری میدیادا كردووەو بە دەستپێكی قۆناخی پرۆفێشناڵی میدیاییەكی كوردستانی ناوی دەبەن.
دكتۆر ئیسماعیل مەحموودی، مامۆستای زانكۆ دەڵێت: "بێگومان كوردستان24 توانیویەتی لە بواری راگەیاندنی كوردی گۆڕانكاری و تازەكاری زۆر بكات، لە رووی دەنگ و رەنگ و ھەواڵ و زانیاری و رووماڵی راستەوخۆی رووداوەكان، بۆیە كارەكانی كوردستان24 جێگەی دڵخۆشییە".
لە ھەر كوێیەك كورد یان كوردستانییەكی لێ بێ ئەوە كوردستان24 لەوێیە، ھەر ئەوەش وایكردووە كە كوردستان،24 ھاوتەریب لەگەڵ ھەواڵەكان ژیانی رۆژانەی خەڵك لە پارێزگای ئیلامەوە ھەتا ورمێ نیشان بدات، ھەر ئەوەش وایكردووە كە چالاكوانان و پسپۆرانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەڵێن، كوردستان 24 لەئێستادا لە رۆژھەڵاتی كوردستان بێ ڕكابەرە.
سیامەند ئومیدوار یەكێكە ھونەرمەندەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان، لەبارەی كارەكانی سێ ساڵی رابردووی كوردستان24 دەڵێ: "كوردستان24 بە تەمەنێكی كەمەوە، توانیویەتی جێگەی خۆی لەنێو دڵی خەڵكدا بكاتەوە، بەتایبەتی لە رۆژھەڵاتی كوردستان بینەرێكی زۆری ھەیە، بەپێی ئاگادارییەكانی من لە تارانی پایتەختی ئێران خەڵك تەماشای كوردستان24 دەكات، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كوردستان24 زۆر بە پرۆفێشناڵی كاری كردووە و توانیویەتی كەناڵێكی جیھانی بێت
بێ لایەنی و نیشاندانی وێنەگەورەكە دروشمی كوردستان24-ە، ھەر ئەوەش وایكردووە، لە رۆژھەڵاتی كوردستان لە سیاسییەكانەوە بگرە ھەتا ھونەرمەند و چالاكوانانی مەدەنی و تەنانەت خەڵكی كاسبكاریش خۆیان لە كوردستان 24-دا ببیننەوە.