دۆخی كەركووك لە پەرلەمانی عێراق تاوتوێ دەكرێت

بەڵێن لەبارەی كەركووك لە عادل عەبدولمەھدی وەرگیراوە

K24 - ھەولێر

دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەمزووانە پەرلەمانی عێراق له‌باره‌ی ره‌وشی شاری کەرکووك دانیشتنێكی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌دات و گفتوگۆ لەوبارەوە دەکات.

دکتۆر بەشیر حەداد، لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان24 گوتیشی: "بەڵێن لە عادل عەبدولمەهدی وەرگیراوە لە ماوەی 3 مانگدا چارەسەری دۆخی کەرکووك بکات".

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی: "ئێمە داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەكەین بابەتی كەركووك بخاتە نێو كاری پەرلەمان و قسەی لەسەر بكرێت و بڕیاری تایبەتی لەسەر بدرێت، ھەروەھا مەسەلەی شنگال بڕیارێك لە حكوومەتی عێراق ھەیە و دەست دەكرێت بە ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال، ئێمەش بۆچوونمان وایە كە حكوومەتی ئێستا عێراق جیاوازی ھەیە لەگەڵ حكوومەتی پێشوو، بەڵێن دراوە بۆ چارەسەركردنی ئەو بابەتانە".