"كۆنتی به‌هۆی ئه‌م یاریزانه‌ ریال مه‌دریدی ره‌ت كرده‌وه‌"

رۆژنامه‌یه‌ك ناوی ئه‌م یاریزانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات كه‌ شكستی به‌ گواستنه‌وه‌ی كۆنتی هێنا

رۆژنامه‌یه‌كی مه‌دریدی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ سێرخیۆ رامۆس هۆكاری شكستهێنانی هاتنی ئانتۆنیۆ كۆنتی بووه‌ بۆ ریال مه‌درید.

دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ هاتنی ئانتۆنیۆ كۆنتی بۆ ریال مه‌درید شكستی هێنا، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆنتی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پرۆژه‌ی ریال مه‌درید به‌ كه‌لك نایه‌ت.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، پێگه‌ی ماركا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ پێشتر یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانی كۆنتی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید بێده‌نگبوونی سێرخیۆ رامۆسه‌ له‌ ژووری جلگۆڕینی یاریزانان.

به‌ گوێره‌ی میدیاكان كۆنتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ به‌ هیچ جۆرێك كاتێك ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدی وه‌رگرت نابێت هیچ كه‌سێك قسه‌ له‌ قسه‌یدا بكات، به‌تایبه‌تی رامۆس كه‌ نابێت به‌ هیچ جۆرێك تێكه‌ڵی كاره‌كانی بێت.

له‌ ئێستادا یانه‌ی ریال مه‌درید دوای دوورخرانه‌وه‌ی لۆپیتیخی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری تیپی دووه‌می یانه‌كه‌ی سپاردووه‌ و پێشبینی ده‌كرێت له‌ ئه‌گه‌ری باشبوونی ئه‌نجامه‌كانی، سۆلاری له‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی شایانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.