به وێنه... مێسی گه‌ڕایه‌وه مه‌شق و راهێنانه‌كانی بارسێلۆنا
لیۆ دوای 12 رۆژ په‌یوه‌ندی به راهێنانه‌كانی كرده‌وه
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا دوای 12 رۆژ له پێكانه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه و مه‌شق و راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌كه‌ی و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی هاوشانی یاریزانه‌كان بینرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 31 ئۆكتۆبه‌ری 2018، پێگه‌ی بارسێلۆنا هه‌واڵی چاكبوونه‌وه‌ی قۆڵی مێسی پشت‌راست كرده‌وه و ئاماده‌یی ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ یاری داهاتوو دووپات كرده‌وه، به‌ڵام ره‌نگه سه‌ركێشی پێ نه‌كرێت بۆ یاری داهاتووش پشوو وه‌ربگرێت.
لیۆ له 20ـی ئه‌م مانگه له لالیگا له یاری نێوان بارسێلۆنا و سێڤییا، دوای گۆڵێك و ئاسیستێكی كرد له خوله‌كی 26 به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت و یانه‌كه‌شی له‌و یارییه‌دا 4 ـ 2 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
بارسێلۆنا دوای پێكانه‌كه‌ی دوو یاری به‌بێ مێسی كرد، له چامپیۆنزلیگ شكستی به ئینته‌ر میلان هێنا و له كلاسیكۆ گۆڵبارانی ریال مه‌دریدی كرد.
بارسێلۆنا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی رایۆ ڤایكانۆ ده‌بێته‌وه، به گوێره‌ی میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا ڤاڵڤێردی بۆ ئه‌وه‌ی به رێژه‌ی 100% پارێزگاری له سه‌لامه‌تی لیۆ بكات له‌و یارییه به‌شداری به كاپتنی یانه‌كه‌ی ناكات.
.jpg)
.jpg)