رووسيا: زياتر له 300 شه‌ڕڤانى هه‌سه‌ده له ئاكامى په‌لاماره‌كانى داعش بوونه‌ته قوربانى
ره‌وشى ئه‌منى له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، له سووريا، رووى له ئاڵۆزى كردووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، رايگه‌ياند، ره‌وشى ئه‌منى له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، له سووريا، رووى له ئاڵۆزى كردووه و له ئاكامى هێرشه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى داعشدا زياتر له 300 چه‌كدارى هه‌سه‌ده گيانيان له‌ده‌ستداوه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ليوا ئيگۆر كوناشينكۆڤ، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند، ئه‌و ناوچانه‌ى خاكى سووريا، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌مه‌ريكادان رووبه‌ڕووى داڕمانى ئه‌منى و كارى گێره‌شێوێنى بوونه‌ته‌وه.
گوتيشى: باش‌ترين به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه، هێرشه تيرۆريستييه‌كان و په‌لامار و رفاندنى هاووڵاتيانه كه له‌و ناوچانه رووده‌ده‌ن.
روونيشيكرده‌وه، له مانگى ئه‌يلوولى رابردووه‌وه تا ئێستا 57 هێرشى تيرۆريستى كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و به‌و هۆيه‌وه زياتر له 300 شه‌ڕڤانى كورد كوژراون و بريندار بوون.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر