كریستیانۆ لهوهتهی له ریال مهدرید رۆیشتووه بازاڕی گهرمتر بووه
كریستیانۆ لهوهتهی چۆته یوڤێنتۆس ههر خهریكی ریكۆرد شكاندنه
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەس نییە شان لە شانی بدات و بووەتە پاشای ئینستاگرام، هیچ کەسێک بە قەدەر هێرشبەرەکەی یۆڤێنتۆس فۆلۆوەرسی نییە و کریستیانۆ بەرامبەر هەر پۆستێکی لە ئینستاگرام ٧٥٠ هەزار دۆلار بەدەست دەهێنێت، لەوەتەی دۆن ریال مەدریدیشی بەجێهێشتووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بازاڕی گەرمتر بووە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش خەریکی ریکۆرد شکاندنە و بووەتە پاشای ئینستاگرام.
ئێستا نزیکەی ١١٤ ملیۆن و نیو فۆلۆوەرسی هەیە و لە ئینستاگرام لە هەموو کەسێک زیاتر فۆلۆوەرسی هەیە و بەپێش سێلینا گۆمێزی خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی کەوتەوە و تاجی پاشایەتی ئینستاگرامی لەسەرناوە.
هێرشبەرەکەی یۆڤێنتۆس بۆ هەر پۆستێکی لە ئینستاگرام ٧٥٠ هەزار دۆلار وەردەگرێت و لەسەر ئاستی وەرزشواناندا بەرامبەر هەر پۆستێک زۆرترین داهات کۆدەکاتەوە.
کریستیانۆ لە ئینستاگرام خاوەنی پێنجەم پڕلایکترین پۆستیشە، رۆژی ١٦ی یۆلیۆ بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی بە درێسی یۆڤێنتۆس نووسی فۆرزا یۆڤی، تاکو ئێستا ئەو پۆستەی دۆن زیاتر لە ١٢ ملیۆن لایکی بۆ هاتووە.
کریستیانۆ لەوەتەی چووەتە یۆڤی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بازاڕی گەرم بووە، تەنیا لە ئینستاگرام سێ ملیۆن و نیو فۆلۆوەرسی زیادکردووە و رۆژ بە رۆژ فانەکانی لە زیادبووندان.
کریستیانۆ جگە لەوەی پاشای ئینستاگرامە، لە تویتەریش لەسەر ئاستی وەرزشوانان کەس نییە شان لە شانی بدات و زیاتر لە ٧٥ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار فۆلۆوەرسی هەیە.
لە فەیسبووکیش کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەسەر ئاستی یاریزانان یەکەمینە و ١٢٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار فانی هەیە.
لە یوتیوبیش چەناڵی فەرمی دۆن زیاتر لە ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار سەبسکرایبەری هەیە و دۆن بووەتە پاشای سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.