نێیمار مه‌ترسی زیندانیكردنی بۆ 6 ساڵ له‌سه‌ره
پێشبینی ده‌كرێت به ده‌ستگیركراوی بگه‌ڕێته‌وه كه‌ته‌لۆنیا
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی بریتانیا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نێیمار داسیلڤای برازیلی و یاریزانی پاریس سانجیرمان زیندانی بكرێت.
پێگه‌ی میره‌ری بریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، نێمیار داسیلڤای یاریزانی سانجێرمان بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ زیدانی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له كه‌یسی گواستنه‌وه‌ی له ریزه‌كانی سانتۆسی برازیله‌وه بۆ بارسێڵۆنا، كه ئه‌و گواستنه‌وه‌یه له ساڵی 2013 ئه‌نجامدراوه.
به‌پێ هه‌واڵی پیگه بریتانیه‌كه، دادگه‌ی كه‌ته‌لۆنیا په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌كانی كردووه‌ته‌وه و تا ئیستا ئه‌و بابه‌ته به‌یه‌كجاری دانه‌خراوه.
ئه‌مه‌ش له كاتیكدایه ئه‌و یاریزانه له‌وكاته‌ی له ریزه‌كانی بارسێڵۆناوه یاریی ده‌كرد، چه‌ند جارێك داوای لێكرابوو بچێته به‌رده‌م دادگه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌فافی له كه‌یسی گواستنه‌وه‌ی بسه‌لمێنێت.
میره‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌گه‌رچی پێشتر بارسێڵۆنا پشتگیری له نێیمار ده‌كرد تاوه‌كو له كه‌یسه‌كه‌ی به خاوێنی ده‌رچێت، به‌ڵام ئیستا ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنیا پشتی له نێیمار كردووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی په‌یوه‌ندیكردنی به ریزه‌كانی سانجێرمانه‌وه.
.jpg)