په‌رله‌مانتاران دواى په‌سندكردنى كه‌مترين پڕۆژه ياسا به شه‌ش مليۆن خانه‌نشين كران
په‌رله‌مانتاران به خانه‌نشينى شه‌ش مليۆن دينار و وه‌رگرتنى نزيكه‌ى په‌نجا مليۆن دينار ماڵئاواييان له په‌رله‌مان كرد
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارانی چواره‌مین خولی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كۆتاییهێنان به خوولی چواره‌م كۆبوونه‌وه، كه به‌راورد به سێ خولی پێش خۆیان كه‌مترین یاسایان ده‌ركردووه، به‌ڵام جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كوردستان24 رايگه‌ياند، په‌سندكردنی بڕیاری ناردنی پێشمه‌رگه بۆ رزگاركردنی كۆبانێ و یاسای ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی خوولی چواره‌م ده‌زانين.
هاوكات سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش به‌و هیوایه‌یه لایه‌نه سیاسییه‌كان گرنگی زیاتر به په‌رله‌مان بده‌ن و كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كانیان بنێرنه په‌رله‌مان، نه‌ك كه‌سانێك كه پاشخانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیان نییه.
له خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستاندا ته‌نيا 31 ياسا ده‌رچوونه، كه به‌به‌راورد به خوله‌كانى ديكه ژماره‌ى ياسا ده‌ركراوه‌كان كه‌مترينه له كاتێكدا ماوه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان له‌م خوله‌دا درێژ كرايه‌وه.
خولی چوارەمی پەرلەمان لە ساڵی 2013 دەستبەکار بوو، بەھۆی تێکچوونی رێککەوتنی نێوان لایەنەکان، پەرلەمان نزیکەی 2 ساڵ پەکخرا و هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى نه‌كرد.
ئه‌مڕۆش په‌رله‌مانتاران به بڕى شه‌ش مليۆن دينار خانه‌نشين كران و له ده‌ستپێكى خانهنشينيشدا، بڕى نزيكه‌ى 50 مليۆن دينار وه‌رده‌گرن. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت، كه سه‌ره‌ڕاى په‌سندكردنى ياساى چاكسازى له مووچه‌ى خانه‌نشينى، ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان، ياساكه‌يان گه‌ڕانده‌وه هۆڵى په‌رله‌مان و تا ئه‌مڕۆ هيچ دانيشتنێكى له باره‌وه ئه‌نجام نه‌درا بۆ ئه‌وه‌ى ياساكه ده‌ربچێت، بۆيه به ياساى پێشوو مووچه‌ى خانه‌نشينى بۆ په‌رله‌مانتاران ده‌بڕێته‌وه.
وه‌رگرتنى ئه‌و بڕه پاره‌يه‌ى خانه‌نشينى بۆ په‌رله‌مانتاران له كاتێكدايه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه مووچه‌ى سێ مانگى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌ران ببێته پاشه‌كه‌وت.
پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم رايگه‌ياندبوو، ئه‌گه‌ر ياساى چاكسازى خانه‌نشينى ده‌ربكرێت، 100 مليار دينار بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌توانرێت پاشه‌كه‌وتى مووچه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام په‌رله‌مان ئه‌و ياسايه‌ى ده‌رنه‌كرد، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پهسنديشى كرد.
له به‌رامبه‌ردا، پەرلەمانتارانی كوردستان مانەوەی پاشەكەوتی مووچە دەخەنە ئەستۆی حكومەت، لەكاتێكدا حكومەت رای وابوو بە تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای چاكسازی دەتوانرا سیستەمی پاشەكەوت ھەڵگیرێت، بەڵام سەرۆكی لێژنەی پیشه‌سازى و وزه وسه‌رچاوه سروشتیه‌كان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: حكومەت بەبێ یاسای چاكسازیش دەتوانێ سیستەمی پاشەكەوتكردنی مووچە ھەڵوەشێنێتەوە، چونكە ئێستا نرخی نەوت بەرزبوەتەوە و شەڕی داعش نەماوە و لەھەمانكات مانگانە بڕێك پارەش لە بەغداوە دەگاتە ھەرێمی كوردستان.
ئاراس ئه‌حمه‌د، نه‌وڕه‌س عه‌بدوڵڵا