شاره‌زايان ستايشى كارى ميديايى كوردستان24 ده‌كه‌ن
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا: كوردستان24 پێوه‌ى دياره هه‌وڵى راستگۆيى ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
مامۆستاى زانكۆ و شرۆڤه‌كارى سياسى، عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا رايگه‌ياند، كوردستان24 پێوه‌ى دياره كه هه‌وڵى راستگۆيى ده‌دات، ئه‌وه‌ش بنه‌مايه‌كى گرنگى كارى ميدياييه.
گوتيشى: شێوه‌ى پابه‌ندبوون به راستگۆييه‌وه، په‌يوه‌ندى به دۆخى سياسييه‌وه هه‌يه، ژينگه‌يه‌كى سياسى له كوردستان هه‌يه كاريگه‌رى له‌سه‌ر كۆى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن هه‌يه. ئه‌مه‌ش به‌وه كه‌مده‌بێته‌وه، كه كاريگه‌رى دۆخى سياسى كه‌متر بێت و ئه‌گه‌ر ململانێكانيش كه‌متر بن له دۆخه سياسييه‌كه‌دا كاريگه‌رييان كه‌متر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: له هه‌ندێك قۆناغدا هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات پابه‌ندى هه‌موو ئه‌و بنه‌مايانه بێت كه ميديا ده‌بێت هه‌يبن، به‌ڵام كێشه‌كه ره‌نگه به پله‌ى يه‌كه‌م له دۆخى سياسى كوردستان بێت.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌راورد به شێوه‌ى ئه‌كاديمى بكه‌ين، بنيادى ميديا له هه‌موو وڵاتێكدا له ژێر كاريگه‌رى بنيادى سياسه‌ت و ئابوورييدايه. ئه‌م دوو بنياده زۆر جار ده‌ستنيشانى ستراتيژى په‌يامى ميديايى ده‌كه‌ن له جيهاندا. ئێمه ناتوانين داوا بكه‌ين ميدياى كورديى له ئاستى ئه‌زموون و ميدياى جيهانى بێت. ده‌بێت ره‌وشى واقيعى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبسه‌نگێنين ئينجا به‌راوردى ميديا بكه‌ين.
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا سه‌باره‌ت به په‌يامى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتيمانى كوردستان24 گوتى: بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشيارى نه‌ته‌وه‌يى يه‌كێكه له‌و تايبه‌تمه‌نديانه‌ى كوردستان و پێويسته كه‌ناڵه‌كان پابه‌ند بن به بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشيارى نه‌ته‌وه‌يى. ئه‌مه ئه‌ركێكى سياسيى و بابه‌تييه، چونكه دۆخى نه‌ته‌وه‌يى كورد ئه‌و داوايه ده‌سه‌لمێنێت. ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌ت بوايه په‌يامى ميديايى كوردستان24 و كه‌ناڵه‌كانى ديكه‌ش جياواز ده‌بوو.
ئەمڕۆ سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەردامەزراندنی دامەزراوەی کوردستان24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن و یەکەمین پەخشی کوردستان24، وەك کەناڵێکی ئاسمانیی پێشەنگ لە میدیای کوردستاندا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، زيره‌ك كه‌مال، نووسه‌ر و چاودێرى سياسى له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى كاتژمێر 08:00ى كوردستان24، رايگه‌ياند، كوردستان24، كه‌ناڵێكى پابه‌نده به پرسه نيشتيمانييه‌كان و زياتر له 30 جار به‌شداريم كردووه له پرۆگرامه‌كانيدا و به‌و په‌ڕى ئازادييه‌وه بۆچوونى خۆم ده‌ربڕيوه به بێ هيچ سانسۆرێك.
زيره‌ك كه‌مال گوتيشى: كوردستان24 توانيويه‌تى پيشه‌ييانه كار بكات و ئه‌وه‌ى تێبينم كردووه تا راده‌يه‌كى زۆر ئيتيكى كارى ميديايى په‌يڕه‌و كردووه و بۆ رووداو و بابه‌ته‌كان هه‌وڵيداوه هه‌ردوولايه‌نى پرسه‌كه بدوێنێ.
ئەم کەناڵە لە بارودۆخێکی سیاسی، ئەمنی و ئابووریی سەختی کوردستاندا دەستی بەکارکرد، بە گوتەی شارەزایانی بواری راگەیاندن، لەوانەش تۆڕی میدیایی فرانس24، کە راهێنانیان بە ستافی تەلەڤزیۆنی کوردستان24 کردووە، ئەم کەناڵە توانیویەتی سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکات و هەم لەناوخۆی کوردستان و هەم لەدەرەوەدا ببێتە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی هەواڵ، ئەوان هیواخوازیشن کوردستان24 لە سەر رەوتی راستگۆیی و پێدانی زۆرترین زانیاری بەردەوام بێت.
کوردستان24 سێ ساڵ لەمەوبەرو لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، دەستی بە پەخش کرد و لەماوەیەکی کورت‌دا توانی ببێتە یەکێک لە سەرەکیترین کەناڵە ئاسمانییەکانی کوردستان و سەرچاوەکانی هەواڵ و زانیاری راست و درووست لەسەر رووداوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و زۆرجاران بووه‌تە سەرچاوەیەك بۆ میدیای جیھانی .
دەستبەکاربوونی ئەم کەناڵە هاوکات بوو لەگەڵ بارودۆخێکی یەکجار هەستیار لە کوردستان و عێراقدا. ئەم کەناڵە لە کاتێکدا دەستی بە را‌هێنان و پەخش کرد کە بەشێکی زۆری خاکی عێراق و دەڤەری شنگالیش کەوتبوونە دەست تیرۆریستانی داعش. حکومەتی عێراقیش بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیبوو.
بەڵام لە ماوەیەکی کورت‌دا توانرا لەبارەی چۆنیەتیی ئامادەکردن و پێشكەشكردنی هەواڵ و گواستنەوەی ھەواڵ و رووماڵكردنی رووداوەكان و پرۆگرامی تەلەڤزیۆنی، بە هاوکاری تیمێک لە شارەزایانی تۆڕی میدیایی فرانس24 راهێنانێکی تێر و تەسەل و بە گوێرەی ستانداردە جیهانییەکان بە کارمەندانی کوردستان24 بدرێت.
ئانتوان کۆرمێری، بەڕێوەبەری ئەکادیمیای فرانس24, یه‌كێك له راهێنه‌ر ده‌ڵێت: "بۆ من و بۆ ئەکادیمیای فرانس24 و هەموو راهێنەرەکان بەشداریکردنمان لە پرۆژەیەکی بە‌هێزی وەک کوردستان24 بیرەوەرییەکی سەرسووڕهێنەرە. ئەو کەسانەی بڕیاری کردنەوەی ئەم کەناڵەياندا زۆر بوێر بوون، چونکە سێ ساڵ پێش ئێستا داعش تەنیا چەند کیلۆمەترێك لە هەولێر دوور بوو. ئێمە خۆشحاڵ بووین کە بووینە بەشێک لەم سەرکەوتنە. کوردستان24 سەرکەوتنێکی زۆر گەورەی تۆمار کردووە، چونکە بە گوێرەی ستانداردە بەرزەکان کار دەکات. ئێمە هەواڵەکانی کەناڵەکەتان بەکاردەهێنین، چونکە دەزانین جێی متمانەن و لە هەر شوێنێک هەواڵ هەبێت، ئێوە لەوێن".
ئێستاش پاش تێبپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر دەستبەكاربوونی تەلەڤزیۆنەکە، شارەزا و راهێنەرانی فرانس24 خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن بەوەی بەرهەمی ماندبوونیان بە فیڕۆ نەچووە و کوردستان24 بە پرۆژەیەکی سەرکەوتوو ناو دەبەن کە جێی متمانەی کەناڵە نێودەوڵەتییەکانە.
رۆبێرت پارسۆن، گەورە پەیامنێر و شرۆڤەکاری فرانس24 گوتی: "لەیادمە لە هۆتێلێک لە هەولێر دەستمان بە را‌هێنان کرد و دواتر لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا پێشکەوتنێکی یەکجار بەرچاومان لە تەلەڤزیۆنەکەدا بینی. ئەمەش شتێکی سەرسووڕهێنەر بوو. وەک لە دروشمی کوردستان24دا دەردەکەوێت ئێوە کوردستانتان بردە سەکۆ جیهانییەکان و جیهانتان هێنایە کوردستان. ئەمڕۆ كاتێك کەناڵی وەك فرانس24 و بی بی سی و کەناڵەکانی دیكە، کوردستان24 دەکەن بە سەرچاوەی هەواڵ، ئەوە راستییەكە دەیسەلمێنێت ئێوە لەناو ژینگەیەکی یەکجار سەختدا هەواڵەکان بە راستگۆیی و وردی و بابەتیانەوە رووماڵ دەکەن".
به گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌و راهێنه‌ره نێوده‌وڵه‌تییانه، كوردستان24 وێڕای ئه‌وه‌ی بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو، هاوكات خەڵکی تامەزرۆ و داهێنەر لەناو ستافەکەدا هەبوون.
چارڵز وینتی، پرۆدیوسەری هەواڵ لە فرانس24يش ده‌ڵێت: "خەڵکی تامەزرۆ و داهێنەر لەناو ستافەکەدا هەبوون کە وزەیەکی یەکجار زۆریان هەبوو. ئەمڕۆش لە شاشەی کوردستان24ەوە دەبینین کە رەنجمان بە فیڕۆ نەچووە و ئێستا ئەم تەلەڤزیۆنە لەسەر ئاستی جیهان، بووەتە ناوێکی ناسراو.
تیمی راهێنەرانی فرانس24 هیوادارن کوردستان24 بەردەوام بێت لە پێشخستنی میدیا لە کوردستان و رووماڵی بابەتیانە، راستگۆیانە و هاوسەنگ، پەرە پێبدات.