دژى هێرشه‌كانى توركيا لايه‌نه‌كانى رۆژئاواى كوردستان داواى هاوكارى له ديمه‌شق ده‌كه‌ن
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌ستدرێژى و هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر خاكى سووريا
K24 – هه‌ولێر:
پارت و لايه‌نه سياسييه‌كانى باكوور و خۆرهه‌ڵاتى سووريا (رۆژئاواى كوردستان) داوايان له حكومه‌تى ديمه‌شق كرد، شانبه‌شانى ئه‌وان بوه‌ستێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌ستدرێژى و هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر خاكى سووريا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، لايه‌نه سياسييه‌كان به‌ياننامه‌يه‌كيان ده‌ركردووه و تێيدا داواى هاوكارى سووريايان كردووه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه، ده‌ستدرێژييه‌كانى توركيا پێشێلكارى سه‌رجه‌م ياسا و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانه و ديمه‌شق به‌رپرسيارێتى ياسايى له پاراستنى سنووره‌كانى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
هه‌روه‌ها هاتووه: پێويسته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵوێستێكى روون يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژييه‌كانى توركيا و سياسه‌تى ئاژاوه نانه‌وه له ناوچه‌كه‌ى هه‌بێت.
ئه‌م لايه‌نانه واژوويان له‌سه‌ر به‌ياننامه‌كه كردووه:
پارتى يه‌كێتى سريانى.
پارتى ديموكراتى كورديى له سووريا.
پارتى چه‌پى كورد له سووريا.
ده‌سته‌ى نيشتمانى عه‌ره‌بى.
پارتى پارێزگارانى ديموكراتى.
پارتى سه‌وزى كوردستانيى.
پارتى چه‌پى ديموكراتى كورد له سووريا.
پارتى ئاشتى ديموكراتى كوردستانى.
پارتى گۆڕ‌انى ديموكراتى كوردستانى.
بزووتنه‌وه‌ى چاكسازى سووريا.
پارتى ديموكراتى كورد (البارتى).
پارتى يه‌كێتى ديموكراتى.
يه‌كێتى ليبراڵى كوردستانى.
بزووتنه‌وه‌ى نوێبوونه‌وه‌ى كوردستانى.
پارتى ويفاقى ديموكراتى كوردى سووريا.
پارتى ديموكراتى كوردستانى.
له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى دوێنێ، رۆبەرت بالادینۆ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، له وه‌ڵامى پرسيارى په‌يامنێرى كوردستان24 سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌ردۆغان و راگرتنى ئۆپراسيۆنه‌كانى دژ به داعش له لايه‌ن هه‌سه‌ده‌وه، رایگەیاند، تۆپبارانکردنی ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سووریا لەلایەن تورکیاوە بەشێوەیەکی تاکلایەنە، لەکاتێکدا کە هێزەکانی ئێمە لەو ناوچانە جێگیرکراون، ئەوەش ئێمەی زۆر نیگەران کردووە.
گوتيشى: ئێمه به‌رده‌وامين له په‌يوه‌نديكردن به توركيا و هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى (هه‌سه‌ده)وه بۆ هێوركردنه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه.
لە چەند رۆژی رابردوودا تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکانی کۆبانێ و گرێ سپییان لە رۆژئاوای کوردستان تۆپباران کرد و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا چوار شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌ى توركيا، هه‌سه‌ده رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره ده‌يه‌وێت فشاره‌كانى سه‌ر چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌ى هه‌جين كه‌مبكاته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ فه‌رمانده‌يى گشتيى هه‌سه‌ده به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركرد و ته‌واوى ئۆپراسيۆنه‌كانى له دژى چه‌كدارانى داعش راگرت، تا ئه‌و كاته‌ى توركيا كۆتايى به هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتيان ده‌هێنێت.
له به‌ياننامه‌كه‌ى هه‌سه‌ده‌دا هاتووه: ده‌وڵه‌تى توركيا هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانى له سنوورى باكوورى سوورياوه له دژمان زياتر كردووه، به تايبه‌تى دواى لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته و له سه‌روبه‌ندى كۆبوونه‌وه‌ى چوار لايه‌نه‌ى ئه‌سته‌نبوڵدا.
هه‌روه‌ها هاتووه، شه‌وى رابردوو، سوپاى توركيا راسته‌وخۆ ده‌روازه‌ى شارى گرێ سپى سنوورى بۆردومان كردووه و به‌و هۆيه‌وه پاسه‌وانێكى سنوور گيانى له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش باس كراوه، كه ئه‌و هێرشانه راسته‌وخۆ پشتيوانيكردنى ده‌وڵه‌تى توركيايه له رێكخراوى داعش و له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ماهه‌نگى راسته‌وخۆى هه‌ردوولايه‌ن هاتووه.
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات داوايكردووه، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سنوورێك بۆ هێرشه‌كانى توركيا دابنێت و هه‌ڵوێستێكى روونى له‌و باره‌يه‌وه هه‌بێت، به تايبه‌تى هه‌وڵه‌كانى توركيا بۆ هێشتنه‌وه‌ى داعش و هاوكاريكردنى كه پێچه‌وانه‌ى ستراتيژى هاوبه‌شه‌كانمانه له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش.