پارتی: پشكی ئێمه له بهغدا 3 وهزارهته و لامان گرنگ نییه چوارهمیان بۆ كێ دهبێت
سهعدی پیره: مافی دوو وهزارهتمان ههیه
K24 - ههولێر:
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەیەوێ لە بەغدا ئەو وەزارەتانە وەرگرێت کە پشکی کوردە و تا ئێستا یەکلا نەکراوەتەوە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەعدی ئەحمەد پیرە تایبەت بە کوردستان 24 گوتی حزبەکەی مافی ئەوەی هەیە نەک وەزارەتێک بەڵکو دوو وەزارەتیشی هەبێت.
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتیش بە کوردستان ٢٤ی گوت پشکی کورد لە بەغدا ٤ وەزارەتە، لەو چوارەش سیانیان بۆ پارتییە و لاشیان گرینگ نییە ئەوی دیکە بۆ کێیە.
چەند ڕۆژێکی کەم ماوە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو وەزارەتانەی لە حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدیدا تا ئێستا پۆستی وەزیرەکانیان پڕنەکراوەتەوە ، کوردستان 24 زانیویەتی پارتی سوورە لەسەر وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و ئەوەی تا ئیستاش یەکلا نەبووەتەوە ئەوەیە کە وەزیرەکەی دیکە لای یەکێتی دەبێ یاخود گۆڕان.