له يه‌ك رۆژدا 100 كۆبوونى خۆراكى عه‌ره‌ب گواستراوه‌ته‌وه بۆ كه‌ركووك
له رێى گواستنه‌وه‌ى كۆبوونى خۆراكه‌وه ته‌عريبى كه‌ركووك به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك له هه‌وڵه‌كانی بۆ ته‌عریبكردنی شاره‌كه به‌رده‌وامه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆبوونى خۆراكی هاووڵاتییانی عه‌ره‌بیش بۆ كه‌ركووك ده‌گوازرێته‌وه.
محه‌ممه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له كه‌ركووك هیچ پۆستێك له ده‌ستی كورد نه‌ماوه و هه‌وڵه‌كانی تهعریبكردنیش چڕبوونه‌ته‌وه.
گووتیشی: ته‌نیا له یه‌ك رۆژدا سه‌د مامه‌ڵه بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆبوونى خۆراكی هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب بۆ كه‌ركووك پێشكه‌شكراوه.