له سلێمانى هاووڵاتيان دژى پێدانى 48 مليۆن دينارن به په‌رله‌مانتاران
جیاوازی خانەنشینی فەرمانبەرێکی ئاسایی و پەرلەمانتار ھێندەی زه‌وی و ئاسمان جیاوازی ھەیە
K24 – سلێمانى:
لە سلێمانى پێدانی بڕی 48 ملیۆن دیناری خانەنشینی بە پەرلەمانتارانی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان نیگەرانی زۆری ھاووڵاتیان و فەرمانبەرە خانەنشینەکانی لێکەوتووەتەوە و دەڵێن جیاوازی خانەنشینی فەرمانبەرێکی ئاسایی و پەرلەمانتار ھێندەی زه‌وی و ئاسمان جیاوازی ھەیە و پێویستە پەرلەمانتاران خۆیان رەتيبکەنەوە و ئەو پارەیە وەرنەگرن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ ژماره‌يه‌ك له چالاكوانانى شارى سلێمانى له گردبوونه‌وه‌يه‌كدا، ئيدانه‌ى وه‌رگرتنى بڕى زياتر له 48 مليۆن ديناريان له لايه‌ن په‌رله‌مانتارانى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانه‌وه كرد، كه له ماوه‌ى ته‌مه‌نى خوله‌كه‌يان ته‌نيا 31 ياسايان په‌سند كردووه و دوو ساڵيش هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامنه‌دابوو.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئه‌و چالاكوانانه رايانگه‌ياند، له كاتێكدا مامۆستايان و فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ى سێ مانگى ئه‌مساڵيان وه‌رنه‌گرتووه و پاشه‌كه‌وتى مووچه كارى پێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر پاره نييه با بۆ هه‌موومان نه‌بێت و ئه‌گه‌ر هه‌يه با بۆ هه‌موومان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها رايانگه‌ياند، پێويسته په‌رله‌مانتاران نه‌بنه بازرگان و ئه‌و پاره‌يه ره‌تبكه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر وه‌ريشى ده‌گرن، پێويسته له به‌رچاوى خه‌ڵك به‌ڵێن بده‌ن راده‌ستى ليژنه‌يه‌كى بكه‌ن يان بيكه‌نه پرۆژه‌يه‌ك بۆ درووستكردن يان نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان، ياخود ته‌رخانى بكه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هيوا، به پێچه‌وانه‌وه وه‌ك بازرگانى چاوچنۆك ناويان ده‌هێرێت و ناوه‌كانيان بۆ رايگشتى ئاشكرا ده‌كرێت.