ئاڵدار خەلیل: ئه‌ردۆغان بۆ هێرشەکانی گلۆپی سه‌وزی له رووسیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نساوه بۆ هه‌ڵكراوه
کاتژمێر 5:30 چەند زانیارییەکی نوێ لە کوردستان24ەوە ئاشکرا دەکات
K24- هه‌ولێر:
ئاڵدار خەلیل، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی ته‌ڤده‌م ده‌ڵێت، ئه‌ردۆغان بۆ هێرشكردنه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات، گلۆپی سه‌وزی له رووسیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نساوه بۆ هه‌ڵكراوه.
له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كوردستان24، ئاڵدار خه‌لیل له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند: "ئه‌ردۆغان بۆ هێرشكردنه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات، گلۆپی سه‌وزی له رووسیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا بۆ هه‌ڵكراوه".
ئاڵدار خه‌لیل گووتیشی: "ئه‌وان هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ناچار بكه‌ن، هه‌ڵوێستێكی كرداریی دژی ھێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان هه‌بێت".
ته‌واوی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌ی كوردستان24 له‌گه‌ڵ ئاڵدار خه‌لیل، كاتژمێر 5:30ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ په‌خش ده‌كرێت و تیایدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی ته‌ڤده‌م چەند زانیارییەکی گرنگ لەسەر دواین پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەخاتەڕوو.
H.J