به‌هۆی شه‌ڕی سه‌رنشین و شۆفێرێك ته‌واوی سه‌رنشینانی پاسێك گیانییان له‌ده‌ستدا
شه‌ڕه‌كه به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی شوێنی دابه‌زینی ژنه‌كه بووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ژنێك و شۆفێری پاسێك له چین، ته‌واوی سه‌رنشینانی پاسه‌كه گیانییان له‌ده‌ستدا، دوای ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی پاسه‌كه له ده‌ستی شۆفێره‌كه ده‌رچوو و كه‌وته ناو رووبارێك.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی له كامێرای ناو پاسه‌كه له‌لایه‌ن تیمی پشكنهرانهوه ده‌رهێنراوه، ده‌رده‌كه‌وێت ژنێك، كه سه‌رنشینی پاسه‌كه‌یه، له‌گه‌ڵ شۆفێری پاسه‌كه به‌شه‌ڕ دێت، وه‌ك باس ده‌كرێت هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌ش، تێپه‌ڕبوونی شوێنی دابه‌زینی ژنه‌كه بووه.
به‌و هۆیه‌وه‌ش ژنه‌كه له شۆفێره‌كه تووڕه‌بووه و لێیداوه، به‌ڵام ئه‌و لێدانه بووه هۆی ده‌رچوونی پاسه‌كه له ژێر كۆنتڕۆڵ و له‌سه‌ر پردێك كه‌وته‌خواره‌وه و ته‌واوی سه‌رنشینانی گیانییان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی وێبسایتی سێ ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، پاسه‌كه كه‌وتووه ناو رووباری یانگتسی له باشووری رۆژئاوای چین و به‌هۆیه‌وه 15 كه‌س گیانییان له ده‌ستداوه.
ئ. م