رۆژی جیھانی كۆبانێ لە ھەرێمی كوردستان بەرز رادەگیرێت
ئاوارەكانی كۆبانێ داوای ئاوەدانكردنەوەی شارەكەیان دەكەن
K24 - سلێمانی
له‌چواره‌مین ساڵرۆژى رۆژى جیهانى پشتیوانى به‌رخۆدانى كۆبانێ، ئاواره‌كانى رۆژئاوا كۆبوونه‌وه و ئه‌و رۆژه‌یان به‌رز راگرت، له‌هه‌مانكاتدا داوایان كرد به‌ته‌واوى كۆبانێ ئاوه‌دان بكرێته‌وه تا بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانى خۆیان و ژیانێكى نوێ ده‌ست پێبگه‌ن.
كوردانى رۆژئاواى كوردستان، له‌یه‌كێك له كه‌مپه‌كانى ده‌وروبه‌رى شارى سلێمانى كۆبوونه‌وه و چواره‌مین ساڵه‌ى رۆژى جیهانى پشتیوانى به‌رخۆدانى كۆبانیان به‌رز راگرت.
كوردانى رۆژئاوا دواى چوار ساڵ له ئاواره‌ییان هێشتا وێرانكاری شاره‌كه‌یان و په‌لاماره دڕهندهكانى چه‌كدارانى داعشیان له‌یاد نه‌چووه، ئه‌وان ناله‌باره‌ى بارى ژیانیان ته‌نگى پێ هەڵچنیون و خوازیارن شاره‌كه‌یان به‌ته‌واوى ئاوه‌دانبكرێته‌وه، تا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانى خۆیانن و ژیانێكى نوێ له كۆبانێ ده‌ست پێبكه‌ن.
جه‌میل ره‌حمان، ئه‌ندامى نوێنه‌رایه‌تى كانتۆنه‌كان له هه‌رێمى كوردستان بە كوردستان24 گوت: "ساڵڕۆژی بەرخۆدانی كۆبانێ بۆ ھەر چوار پارچەی كوردستان گرنگە، پێویستە ئەو دەستكەوتانەی لە كۆبانێ بە دەستھاتوون بپارێزرێن".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆراگریهى و به‌رگریه‌ى دانیشتوانى كۆبانى و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ر به چه‌كدارانى داعش، هه‌موو جیهان هاته سه‌ر هێڵ و پشتیوانى خۆیان بۆ كۆبانى ده‌ربڕى، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد رۆژى 1/11 وەك رۆژی جیهانى بۆ ئه‌و به‌رخۆدانیه دیاریبكرێت و هه‌موو ساڵێك یاد بكرێته‌وه.
جاویدان حه‌سەن، نوێنه‌رى كانتۆنه‌كانى رۆژئاوا دەڵێت: "رۆژی بەرخۆدانی كۆبانێ تەنھا موڵكی كوردستان نییە و بووەتە رۆژێكی جیھانی، ئەگەر كۆبانێ سەر نەكەوتبا ئەوا ئەو رۆژە دەبوو بە رۆژی تاریكپەرستانی داعش".
به‌پێى ئاماره نافه‌رمیه‌كان، به‌درێژاى به‌رگریكردن له كۆبانێ زیاتر له دوو هه‌زار كچ و كوڕ و ژن و پیاو و چه‌كدارانى هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌هیدبوون، ئه‌مه جگه له برینداربوونى ده‌یان كه‌سى دیكه، بۆیه هاووڵاتیانى رۆژئاوا هه‌وڵى ئه‌وه ئه‌ده‌ن به‌رخۆدانى كۆبانێ هه‌موو ساڵێك بۆ نه‌وه‌كانیان بگێڕَنهوه تا له‌یادى نه‌كه‌ن.
له 15ی تشرینى یه‌كه‌مى ساڵی 2014 لەسەر داوای سەرۆك مەسعود بارزانی، په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى بۆ كۆبانێ په‌سه‌ندكرد و لە 31/10/2014 هێزى پێشمه‌رگه گەیشتە كۆبانێ و رۆژی 1/11/2014 پێشمەرگە لە كۆبانێ دەستی بە بۆردوومانی داعش كرد. به پشتیوانى هێزى پێشمه‌رگه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، له 26/1/2015 شه‌ڕڤانان له رۆژئاواى كوردستان ته‌واوى كۆبانێیان كۆنتڕۆڵكرده‌وه.