به ڤیدیۆ... ریال مه‌درید له 7 خوله‌كی كۆتایی گورزی خۆی وه‌شاند
ریال مه‌درید یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له لالیگا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سۆلاری به‌ده‌ستهێنا
ریال مه‌درید یه‌كه‌مین یاری له لالیگا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سانتیاگۆ سۆلاری برده‌وه، كاتێك به 2 گۆڵی خاوێن شكستی به ڤه‌له‌د وه‌لید هێنا.
له گه‌ڕی یازده‌یه‌می لالیگا یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی ڤه‌له‌د وه‌لیدی كرد، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له 7 خوله‌كی كۆتایی گێمی دووه‌م ریال مه‌درید گورزی خۆی وه‌شاند، سه‌ره‌تا به‌هۆی لێدانێكی ڤینسیۆس جۆنیۆر، كیكۆ ئۆلیڤاس گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له ڤه‌له‌د وه‌لید تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 88 سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌ی شایانه زیاد كرد.