عه‌ره‌بی حه‌وێجه له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی شاری كه‌ركووك نیشته‌جێ ده‌كرێن
له هه‌ر 30 ماڵ 8ـیان كوردن
K24- هه‌ولێر:
ئه‌و خانوانه‌ی له گەڕەکە کوردییەكان بۆ فرۆشتن دانراون، سه‌رجه‌م كڕیاره‌كانیان عه‌ره‌بن و زۆربەیان خەڵکی حەویجەن، ئێستا ئەوان روویان له گەڕەکە کوردییەکان كردووه و به هاوكاری پارێزگاری سه‌پێندراوی ئه‌و شاره له‌و گه‌ڕه‌كانه نیشتەجێ دەبن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، "هاووڵاتیانی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه بۆ سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك كۆچ ده‌كه‌ن، به‌شێكی هاووڵاتیانی كوردیش به‌ره‌و هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌و شاره جێ ده‌هێڵن".
له به‌دواداچوونێكدا په‌یامنێری كوردستان 24 ئاشكرایكردووه، دوای ئه‌وه‌ی 30%ی خەڵکی شارۆچکەی حەویجە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان، دووباره بەشێک لەو خەڵکه ده‌گه‌ڕێته‌وه کەرکوک، به‌شێوه‌یه‌ك له ئێستادا لە کۆی هه‌ر 30ی ماڵێكدا 8 ماڵیان بونەتە عەرەبی خەڵکی حەویجە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، به‌شێكی زۆری ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ش كه له ناوچه‌كانی دیكه هاورده‌ی سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك ده‌كرێن، فۆڕمی خۆراكیشیان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ناوه‌ندی قه‌زای شاری كه‌ركووك، له‌و بابه‌ته‌ش پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك زۆر یارمه‌تی خێزانه عه‌ره‌به‌كان ده‌دات.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، دۆخی ئه‌منی زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه و ناوچه عه‌ره‌بییه هاوسنوورهكانیان ئاڵۆز بووه و، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری هاووڵاتیانی كوردیش به‌هۆی كۆت و به‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێندراوی سه‌ربازی ئه‌و شاره‌یان جێهێشت، عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی باری ئه‌منییان ناجێگیره، هاورده‌ی شاری كه‌ركووك ده‌كرێن و له شوێنی خێزانه كورده‌كان نیشته‌جێ ده‌كرێن، به‌مه‌ش لێشاوی پرۆسه‌ی ته‌عریب زیاتر بووه.
H.B