گفتوگۆكان ده‌ستپێده‌كه‌ن و پارتیش حكوومه‌تی بنكه‌فراوانی لا په‌سه‌ند نییه
گۆڕان و كۆمه‌ڵ: ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی به‌ته‌نیا حكوومه‌ت پێكبهێنن سه‌ركه‌وتوو نابن
K24- هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارتی بەدووری دەزانێت کابینەی ئەمجارەی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان بنکە فراوان بێت، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه حكومه‌تی بنکە فراوان لە کابینەی پێشوودا زیانی هه‌بووه نه‌ك قازانج، له به‌رامبه‌ریشدا ھەریەک لە گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بۆچوونی پێچەوانەیان هه‌یه، هۆشداری ده‌ده‌ن، ئه‌گەر پارتی و یه‌كێتی بەتەنیا حکومەت پێکبھێنن، ئه‌وا حکومەتێکی سەرکەوتوو نابێت.
پارتیش كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه خۆی له حکوومەتی بنکە فراوان بەدوور دەگرێت و له‌مباره‌یه‌وه رزگار ئه‌ژی گۆران، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتیش له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه جه‌خت له‌سه‌ر نیگه‌رانی حزبه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، له‌وه‌ی ھاوشێوەی کابینەی پێشوو لایەنەکان لەنێوەی ڕێگا بەجێی بهێڵن و ده‌ڵێت، حکوومەتی بنکە فراوان زیانی بە حزبەکەی گەیاندووە.
له به‌رامبه‌ریشدا، ھەریەک لە بزوتنەوەی گۆران و کۆمەڵی ئیسلامی ھەرچەند ھێشتا بۆ بەشداریکردن لە حکوومەت خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە، بەڵام ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌گەر پارتی و یەکێتی بە تەنیا حكوومه‌ت پێک بھێنن، ئەوا حکوومەتێکی سەرکەوتوو نابێت و ھاوشێوەی کابینەکانی پێشووی بەسەر دێتەوە.
بەشێک لە چاودێرانیش ڕایان وایە پارتی بێ یەکێتی حکومەت پێکناھێنت، بەڵام لە دابەشکردنی پۆستەکان ھاوشێوەی کابینەکانی پێشووتر نابێت، بەو پێەی ئەیانەوێت حکومەتی نوێ زۆرترین خزمەتی تێدا بکرێت و دووربێت لە ھەر گرژی و ئاڵۆزیەک.
H.B