لە بەغدا ھەوڵی گۆڕینی ناسنامەی كەركووك دەدرێت
"ئەو فێستیڤاڵە بۆ جەختكردنەوەیە لە عێراقی بوونی كەركووك"
K24 - بەغدا
پارتی گردبوونه‌وه‌ی کۆماری عێراقی، لە بەغدا کۆنفرانسێکی لە ژێرناونیشانی کەرکووك بوونی عێراق رێکخست، كه پارێزگاری سه‌پێنراو و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامه عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیش كه له پشت رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه بوون تیایدا به‌شداربوون.
ھەر لەو كۆنفرانسە راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك ئاماده نه‌بوو وه‌ڵامی پرسیاری كوردستان24 بداته‌وه و گوتی: "به بڕیاری به‌غدا كاركردنتان له كه‌ركووك قه‌ده‌خه‌كراوه".
پارتی گردبوونی کۆماری عێراق، كه دروشمی سه‌ره‌كیان عێراقچێتییه، ھەوڵەکانی چڕكردووەتەوە بۆ بە عێراقی کردنی کەرکووك و لێسەندنەوەی ھەموو نازناوێکی دیكە. سەعد جەنابی، سەرۆکی گردبوونه‌وه‌كه بە كوردستان24 گوت: "ئەو فێستیڤاڵە بۆ جەختكردنەوەیە لە عێراقی بوونی كەركووك، ئەو شارە بۆ ھەموو عێراقییەكانە بە كورد و عەرەب و توركمانەوە، ئێمە لەوبارەوە دیدارمان لەگەڵ برایانمان لە یەكێتی و پارتی ھەبووە، كە ھەردوو لایەن خاوەنی ھەژموونن لە كەركووك، گفتوگۆكانمان ئەنجامداربوون".
لە ژێر فەرمانی راکان سەعید جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووك لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 ھەڵمەتی تەعریبکردنهوه و دورخستنەوەی بەرپرسانی کورد لە جوومگە ئیدارییەکانی ئه‌و پارێزگایه دەستیپێکردووە، ئامادەش نییە وەڵامی پرسیاری کوردستان24 بداته‌وه.
لە ژێر ناوی سەپاندنی یاسا حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی لە 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 رووبه‌ری %51ی خاكی كوردستانیان داگیرکرد، بەم ھۆیەوە سه‌دان خێزانی کورد لە كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كه‌ركووك هێشتا له ئاوارهیدان و تا ئێستاش رەوشی ئەمنی کەرکووك ئاسایی نەبووەتەوە بۆ گەڕانەوەیان.
ھ.م