گۆڕان وەرگرتنی وەزارەتێك لە بەغدا بە مافی خۆی دەزانێت
یەكێتی: لەسەر ئەو بابەتە رێكدەكەوین
K24 - سلێمانی
له‌و چوار وه‌زاره‌ته‌ی كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی كه به‌ر كورد ده‌كه‌ون، پارتی سێ وه‌زاره‌تی وەرگرتووە و ته‌نیا وه‌زاره‌تێك ماوه‌ته‌وه و هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕانیش وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ته‌كه به مافی خۆیان ده‌زانن، بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كێتی ده‌ڵێ، بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تێك له حكوومه‌تی نوێی عێراق له‌گه‌ڵ گۆڕان رێككدهكهوین.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی له نێوان لایه‌نه بهشدرابووهكانی كابینه‌كه‌ی دابه‌شكرد، به‌ڵام به‌هۆكاری پڕنه‌كردنه‌وه‌ی ته‌واوی پۆسته‌كان هێشتا متمانه به كابینه‌كه‌ی نه‌دراوه، پشكی كوردیش له‌و كابینه‌یه كه چوار وه‌زاره‌ته، سێ له وه‌زاره‌ته‌كان به‌ر پارتی كه‌وتوون و ته‌نیا وه‌زاره‌تێك ماوه‌ته‌وه، ئه‌ویش یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه به‌ر یه‌كێتی یان گۆڕان ده‌كه‌وێت.
میران محه‌مه‌د، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسۆنی یەكێتی بە كوردستان24 راگەیاند: "بە بڕوای من ئەو بابەتە ناكۆكی ناخاتە نێوانمان، چونكە ئێمە شتی گەورەتر لەنێوان یەكێتی و گۆڕان و یەكێتی و پارتی ھەبووە تێپەڕیووە، ئێستا پۆستی وەزیرێك وەك پشكی كورد ماوە یەكێتی و پارتی و گۆڕانیش داوای دەكات، رەنگە بەپێی كورسی یان دانوستان چارەسەربێت".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به گوێره‌ی ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردن، وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تێك به مافی خۆیان ده‌زانن، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێككه‌وتبن ده‌ڵێن، له به‌غدا هه‌ندێ كاری گرنگتر له وه‌رگرتنی پۆست هه‌یه، بۆیه گۆڕان له‌سه‌ر پۆست ململانێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ناكات.
کوێستان محه‌مه‌د، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دەڵێت: "بەپێی ئیستحقاقی بێت لەبەر ئەوەی گۆڕان پێنج كورسی ھەیە، مافی خۆیەتی وەزارەتێكی ھەبێت لە حكوومەتی داھاتووی عێراق، بەڵام گۆڕانی ئەوەندەی خەمی پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی و بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستانییەتی، ئەوەندە خەمی وەرگرتنی پۆست و پلەی نییە لە عێراق".
تا ئێستا له كۆی 22 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، متمانه‌ی به 14 وه‌زیر دراوه‌و بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا هه‌شت وه‌زیره‌كه‌ی تریش متمانه‌یان پێبدرێت، به‌ڵام ناكۆكی و ململانێی لایه‌نه سیاسییه‌كان له سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه‌ی ماون هێنده زۆره، ره‌نگه یه‌كلا كردنه‌وه و متمانه پێدان به ته‌واوی كابینه‌كه هه‌روا زوو به ئه‌نجام نه‌گات.
ھ.م