مووچەی مانگی 8 دابەش دەكرێت
دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەست دەكات بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 8ی 2018 و سبەی مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە كوردستان24 راگەیاند: "سبەی رۆژی دوو شەممە 2018/11/5 مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت".
گوتیشی: "رۆژانی داھاتوو مووچەی وەزارەت و دامەزراوەكانی دیكە دابەش دەكرێت".