مێسی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئینته‌ر میلان بانگهێشتی بارسێلۆنا كرایه‌وه
ڤاڵڤێردی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
ڤاڵڤێردی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئینته‌رمیلان له چامپیۆنزلیگ راگه‌یاند و لیۆنێل مێسی سه‌ركرده‌ش ناوی له لیسته‌كه‌دایه.
مێسی به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له یارییه‌كه‌ی بارسا به‌رامبه‌ر سێڤییا تووشی بوو له یاریكردن دابڕا و نه‌یتوانی له كلاسیكۆ یاریی بكات، گومانیش هه‌بوو به‌رامبه‌ر ئینته‌رمیلان یاریی نه‌كات.
به‌ڵام ئه‌م یاریزانه له‌لایه‌ن راهێنه‌ره‌وه بانگهێشتكراوه و گه‌شتی ئیتاڵیا ده‌كات.
له لیسته‌كه‌ی بارسێلۆنا هه‌ریه‌كه له تۆماس فێرمایلی و ساموێل ئۆمتیتی ناویان تۆمار نه‌كراوه و به‌هۆی پێكانه‌وه دووركه‌وتوونه‌ته‌وه.
بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه بارسێلۆنا له گه‌ڕی چواره‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ ببێته میوانی ئینته‌رمیلان.
.jpg)