"لە کەرکووک هەڕەشەی خوێن لە چه‌ند هاووڵاتیيه‌كى کورد دەکرێت"

ده‌وترێت هۆكارى رووداوه‌كه‌ كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى بووه‌

K24 – هه‌ولێر:

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دوێنێ شەو، لەسەر دوکانی هاووڵاتیانی کورد لە کەرکووک نوسراوە " خوێنتان داواکراوە".

ئەو کەسانەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەیان  بڵاوکردۆتەوە پەنجەی تۆمەت بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک رادەکێشن و دەڵێن ئەوان بەو کارە هەستاون.

لە 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ەوە، کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای عێراق داگیرکراوە و بەشێوەیەکی سیستەماتیکیش بەعەرەبکردن لەو شارە کوردییە دەستیپێکردووە.

H.J