به‌ڤیدیۆ.. ده‌مه‌قاڵێی نێوان شۆفێر و سه‌رنشین پاسێك به 15 سه‌رنشینه‌وه ههڵدهدێر ده‌كات
سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه له دیمه‌نه‌كانیدا پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له وڵاتی چین نیشان ده‌درێت، كه له‌سه‌ر پردێكی ئاسنین هه‌ڵدێری ناو رووباری یانگستی ده‌بێت و ده‌چێته قووڵایی 71 مه‌تر له‌ژێر ئاو و به‌و هۆیه‌وه ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی كه له 15 كه‌س پێكهاتوون، گیانیان له‌ده‌ستدا.
رووداوی ئه‌و پاسه له رۆژی 28 مانگی رابردوو روویدا و له میداكانه‌وه بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام هۆكاری رووداوه‌كه نه‌زانرابوو، له‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی ئێستادا هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی پاسه‌كه روون ده‌بێته‌وه، كه له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كاتێك ئافره‌تێكی سه‌رنشین هێرش ده‌كاته سه‌ر شۆفێری پاسه‌كه له‌كاتی لێخوڕین و هه‌وڵ ده‌دات لێیبدات، شۆفێره‌كه‌ش بۆ به‌رگری كردن له‌خۆی ناتوانێت زۆر ئاگاداری لێخوڕین بێت و كۆنترۆڵ له‌ده‌ستده‌دات و له پرده‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
لێكۆلهرانیش پێیان وایه، ئافره‌ته سه‌رنشینه‌كه بۆیه تووڕه بووه، دوای ئه‌وه‌ی به‌ر له گه‌یشتنی بۆ پرده‌كه له‌بیری كردووه به شۆفێره‌كه بڵێت دابه‌زین هه‌یه و دواتر له‌سه‌ر پرده‌كه داوای وه‌ستاندنی پاسه‌كه‌ی لێكردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ستاندنی ئۆتۆمۆبیل له‌و شوێنانه سه‌رپێچییه و شۆفێره‌كه پاسه‌كه‌ی رانه‌گرتووه، ئافره‌ته سه‌رنشینه‌كه‌ش به‌بێ گوێدانه رێنماییه‌كانی هاتووچۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر شۆفێره‌كه و ئه‌م كاره‌ساته‌ی به‌دواوه بووه.
H.B