سه‌فين دزه‌يى: سزاكانى ئه‌مه‌ريكا بۆ سه‌ر ئێران كاريگه‌رييان له‌سه‌ر كوردستان ده‌بێت
لە پرسی سزاکاندا هەولێر پابەندی بڕیاری بەغدا دەبێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌فين دزه‌يى، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رايگه‌ياند، سزاكانى ئه‌مه‌ريكا، بۆ سەر ئێران کاریگەریان لەسەر کوردستان و عێراقیش دەبێت.
سەفین دزەیی لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان24، گوتى: لە پرسی سزاکاندا هەولێر پابەندی بڕیاری بەغدا دەبێت.
هاوکات باڵيۆزی پێشووی عێراقیش لە واشنتن رايگه‌ياند، ئەستەمە عادل عەبدولمەهدی بتوانێت هاوسەنگی نێوان تاران و واشنتن رابگرێت
واقیعی جوگرافی عێراق ئەوە دەخوازێت کە لەگەڵ ئێران نزیکایەتی زۆری هەبێت، بەڵام واقیعی سیاسیی ئەوە دەخوازێ کە لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندی بەهێزی هەبێت، ئێستا عێراق لەبەردەم هاوکێشەیەکی قورسدایە، پێویستە عێراق تەنها بیر لە بەرژەوەندی خۆی بکاتەوە.
به راى شاره‌زايان، ئەوەی ئەمریکا دەیکات سۆنامییەکی بەهێزە، پێویستە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ژوورێکی عەمەلیات پێکبهێنێ کە راستەوخۆ لە پەیوەندیدا بن لەگەڵ تاران و واشنتن.
عادل عەبدولمەهدی لەبەردەم ئەرکێکی ئەستەمدایە چونکە بە تەنها ناتوانێ هاوسەنگی بپارێزێت، بەڵکو پێویستی بە هەموو دەوڵەتی عێراقە.
سزا ئەمریکییەکان بوارەکانی وزە، کەرتی بانکی، کەرتی کەشتیسازی و گواستنەوەی دەریایی ئێران دەکەنە ئامانج.
ئەمریکاش هەندێک وڵات لە نێویاندا عێراق بەشێوەیەکی کاتی لە هەندێک لەو سزایانە دەبەخشێت، بەخشینێک کە دیار نییە تا کەی بەردەوام دەبێ لە قۆناغی داهاتوودا پلانی عێراق چی دەبێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به سه‌پاندنى سزاكانى سه‌ر ئێران، ئه‌مڕۆ له سلێمانی شاره‌زایانی ئابووری و یه‌كێتى هاورده و هه‌نارده‌كاران و ژوورى بازرگانى له پانێڵێكدا باسى سوود و زیانه‌كانى سه‌پاندنی قۆناغی دووه‌می گه‌مارۆ ئابوورییەكە‌ى سه‌ر ئێرانيان كرد، شاره‌زايان بڕوایان وایه سه‌پاندنى سزاكان ده‌رفه‌تێكه بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و كارگانه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌كيان كه‌وتووه، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت.