بە هەڵە خاوێنکردنەوەی لووت هەڵامەتەکەت خراپتر دەکات
چۆن لووت بە شێویەکی تەندروست خاوێن دەکەیتەوە
K24 – ههولێر:
ئێستا کە وەرزی سەرمایە، زۆر کەس لانی کەم جارێک دووچاری ئەنفلەوانزا و هەڵامەت دەبێت، بەڵام خاوێنکردنەوەی لووت بە شێوەیەکی هەڵە نەخۆشییەکەت خراپتر دەکات و دووچاری نەخۆشی دیکەشت دەکات.
هۆکاری تەڕبوونی لووت بۆ هەوکردنی دەمارەکانی خوێن لە لووتدا دەگەڕێتەوە، ئەگەر بێتو بەیەکەوە هەردوو لووتت پاکبکەیتەوە ئەوا خراپتر دەبیت چونکە فشارێکی زۆر دەخەیتە سەر لووتت و ئەگەریش هەیە بەکتریای بۆشەڵەکانی دەوری لووت چالاک بکات.
بۆیە بەشی تەندروستی پێگەی ئەلیکترۆنی بێزنسس ئینسایدەر ئامۆژگاری ئەوانە دەکات کە تووشی هەڵامەت بوون، کاتێک لووتیان خاوێن دەکەنەوە، هەرجارەو لایەکی لووتیان خاوێن بکەنەوە تاکو فشار و هەوکردن زیادتر نەبێت.
هەروەها پێشیوایە خواردنی دەرمانی دژە هەوکردن کارێکی باشە و رێگری لە تەشەنەکردنی هەوکردنەکان دەکات.
H.J