تادێت ژنێک گەنجتر دەبێتەوە و نهێنییەکشی ئاشکرادەکات
لە تەمەنی 31 ساڵی گەنجترە لە 15 ساڵی
K24 – ههولێر:
دایکێک تا دێت گەنجتر دەبێتەوە و تا دێت دەبێتە خاوەن پێستێکی جوانتر، نهێنی ئەو گەنج بوونەوەشی ئاشکرادەکات.
ئالیس داوسۆنی تەمەن 31 ساڵ، ئەو ژنەیە بەریتانییەیە کە هەمیشە خەڵک وادەزانن کە هێشتا لە قۆناخەکانی هەرزەکاریی و گەنجیدایە و ئەگەر وێنەکانی بەراورد بکرێت، لە گەنجیدا تەمەنی زۆرتر دیارە، بەجۆرێک کاتێک دەچێتە شوێنی خواردنەوە کحولییەکان داوای ناسنامەی لێدەکرێت.
رۆژنامەی سەنی بەریتانی لە زاری ئالیس ئاشکرایکردووە، رێجیمی پاراستنی پێست و زۆر ئاو خواردنەوە و خواردنی تەندروست نهێنی مانەوەی پێستێتی بە گەنجی.
هەروەها دەڵێت: "بۆ پاراستنی دەمووچاوم، رۆنی گوێزی هیندی بەکاردەهێنم و خۆم لە خواردنی سوورەکراو بەدوور دەگرم".
ئالیس ئامۆژگاری خانمان دەکات، هۆشیاربن لە بەکارهێنانی ئەو ماددانەی بۆ ماکیاج بەکاریدەهێنن و دڵنیابن کە زیان بە پێستیان ناگەیەنێت.


H.J