دوو سه‌رۆك لیست ئاماده‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌بوون
پێناچێت بچنه په‌رله‌مان و كه‌سێكی دیكه له شوێنی خۆیان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی و شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی لیستی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، نه‌چوونه‌ته په‌رله‌مان و ئاماده‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی خوولی پێنجه‌م نه‌بوونه.
ئاراز ئه‌حمه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له په‌رله‌مان رایگه‌یاند، تا ئێستا ئه‌و دوو سه‌رۆك لیسته له هۆڵی په‌رله‌مان ئاماده‌نه‌بوونه، له كاتێكدا ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین دانیشتنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و په‌رله‌مانتاران سوێندی یاسایی بخۆن.
به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانیش، ده‌قی سوێندی یاسایی په‌رله‌مانتاران، به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: "به‌خودای گه‌وره سوێند ده‌خۆم، كه به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان و یه‌كێتی خاك و گه‌ل و شكۆ و ماف و ئازادییه‌كانی هاوڵاتیان و سامانی گشتیی بپارێزم و ئه‌ركی ئه‌ندامێتی به‌ڕاستیی و دڵسۆزییه‌وه جێبه‌جێبكه‌م".
هه‌ر به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆش، هه‌ر له په‌رله‌مانتارێك پابه‌ندی ئه‌و ده‌قه‌ی سوێندخواردن نه‌بێت، ده‌بێت سوێنده‌كه‌ی دووباره بكاته‌وه، هه‌ر كاندیدێكی هه‌ڵبژێردراویش، ده‌بێت له ماوه‌ی 30 رۆژدا سوێندی یاسایی بخوات، ئه‌گه‌رنا ئه‌و مافه‌ی نامێنێت.
ئ. م