مووچەی وەزارەتێکی دیکە دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی مووچەی وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکات

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی 8ی ئەمساڵی وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: " رۆژی پێجشەممە 2018/11/8 مووچەی  وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت".

دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 8ی 2018 كرد، لە دەستپێكدا مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشکرا.

‌H.J