یاریزانه‌ كورده‌كه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا داده‌بڕێت

پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر داده‌بڕێت

دانیال ئەرزانی یاریزانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی پێکان بەشداری جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2019 بەشداری ناکات.

ئەرزانی یاریزانی بەرەگەز کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان کە یاری بۆ هەڵبژاردەی ئوسترالیا دەکات، هەفتەی رابردوو لە یەکەم یاری یانەکەی لە خولی ئوستورالیا تووشی گرژبوونی ماسولکەکانی چۆکی بوو، سەرەتا پێشبینی دەکرا کە پێکانی ئەم یاریزانە کوردەی هەڵبژاردەی ئوسترالیا قورس نەبێت، بەڵام ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆتایی، دەرکەوت کە دانیال پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە و بەم هۆیەوە ناتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوسترالیا بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2019 بکات، کە بریاروایە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو لە وڵاتی ئیمارات بەرێوە بچێت.