پێرێز هێرشبه‌رێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی زستانه ده‌ستنیشان كردووه
به وێنه... ئه‌م هێرشبه‌ره یه‌كێكه له دیارترین گۆڵكاره‌كانی ئه‌ورووپا
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاند فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستاوه یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ پێشوازیكردن له هێرشبه‌رێك له گواستنه‌وه‌ی زستانه ده‌ڕازێنێته‌وه.
رادیۆی مۆنتی كارلۆی فره‌نسا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه به‌رپرسانی ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان له باره‌ی ئیدینسۆن كاڤانی له گفتووگۆدان وپێشبینی ده‌كرێت ئه‌م هێرشبه‌ره له گواستنه‌وه‌ی زستانه رووبكاته ریال مه‌درید.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رادیۆ ئۆندا سیرۆی ئیسپانیا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاندووه كه پێرێز له گواستنه‌وه‌ی زستانه كاڤانی كردۆته ئامانج.
