به‌په‌له.. خولی نایابی عێراق وه‌ستا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه
خولی نایابی عێراق به‌هۆی كه‌مپی راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ماوه‌ی دوازده رۆژ ده‌وه‌ستێت.
لێژنه‌ی پێشبركێیه‌كان له فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند بڕیاریانداوه خوله‌كه له 10ـی ئه‌م مانگه تاكو 23ـی مانگ ركابه‌رییه‌كانی خوله‌كه بوه‌ستێنن به‌هۆی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه پێش ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی بۆلیڤیا ببنه‌وه.
لێژنه‌كه بڕیاریداوه له‌ماوه‌ی راوه‌ستانی خولی نایاب یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه قۆناخی 32ـی جامی عێراق بكرێت.
هه‌ولێر كه تاكه نوێنه‌ری كوردستانه له خوله‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه ده‌بینرێت و شه‌ش خاڵ له قوه جه‌ویه‌ی پێشه‌نگ دووره.