بزانه سۆلاری پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ چی گوت؟
سۆلاری: ریال مه‌درید له ركابه‌ریكردنی ناسناوی چامپیۆنزلیگ به‌رده‌وام ده‌بێت
سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید دووپاتیده‌كاته‌وه چامپیۆنزلیگ و یانه‌كه‌ی هه‌رگیز له‌یه‌كتر جیانابنه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا ستایشی ڤینیسیۆس جۆنیۆر ده‌كات.
سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ڤیكتۆریا پلزن، به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی میدیاكانی دایه‌وه.
"چامپیۆنزلیگ به مێژووی یانه‌كه‌مانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، هه‌رگیز هه‌ردووكیان له‌یه‌كتر جیانابنه‌وه، سێیه‌م یاریمه وه‌كو راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید زۆر دڵخۆشم، به‌رده‌وامیش كاتێك گوێم له مارشی چامپیۆنزلیگ ده‌بێت، هه‌ست به جۆش و خرۆشێكی گه‌وره ده‌كه‌م.
هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت چاره‌سه‌ریشی هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌راستی نه‌ڕۆین سه‌ركه‌وتوو نابین، پێتان ناڵێم كێ له‌م یارییه گۆڵپارێزی سه‌ره‌كییه، هه‌روه‌ها سێرخیۆ رامۆس سه‌ركرده‌یه‌كی زۆر باشه و رۆڵێكی باش ده‌گێڕێت ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نییه.
ده‌رباره‌ی ڤینیسیۆس ئه‌و هێشتا بچووكه و داهاتووی له‌به‌رده‌مه، به‌هره‌مه‌نده و كه‌س ناتوانێت رایبگرێت، هیوادارین ڤینیسیۆس شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بكاته‌وه، پێویسته ئه‌زموونی زیاتر وه‌ربگرێت، چونكه هێشتا ته‌مه‌نی 18 ساڵه و كاتی زۆری له‌به‌رده‌مه."
.jpg)